نرخی نەوت زیاتر بەرز بوەوە

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٠ بە پێچەوانەی بەیانی دوێنێ نرخی نەوت زیاتر بەروزبوەوە و  له‌ سەرو ٣٦ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٣٦ دۆلارو ٥٩ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٣٤ دۆلارو ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

بەرزبونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دیت، لە ڕۆژی ٢٠ی نیسانی ئەمساڵ نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار خوار سفر دابەزی .



ئه‌م بابه‌ته ‌2762 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:17:21/05/2020