دواى گرتنەوەى ئاوى پرۆژەى داقوق، بەرەبەیانى ئەمڕۆ تەرمی چوار منداڵە خنکاوەکە دۆزرانەوە.
نه‌قیب قه‌یس عه‌بدولڕه‌زاق، وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی كه‌ركوك بە رادیۆی نه‌وای ڕاگەیاند" به‌یانی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) به هاوكاری خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌یه‌ی ئاوی داقوقی تێدایه و دوێنێ ئۆتۆمبێله ته‌كسییه‌كه‌ی تێكه‌وت، توانرا ته‌رمی چوار منداڵه‌كه بدۆزرێنه‌وه و ده‌ربهێنرێن".
دوێنێ چوارشه‌ممه ئۆتۆمبێلێك به شه‌ش سه‌رنشینه‌وه كه‌وته ناو ئاوێكی قه‌زای داقوق و دوای ئه‌وه‌ی دایكیان و شۆفێره‌كه رزگاریان بو، هه‌ر چوار منداڵه‌كه له ناو ئاوه‌كه‌دا ون بون، تا به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كانیان دۆزراونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، منداڵه‌كان سێ كوڕ و كچێك بوون، گه‌وره‌كه‌یان ته‌مه‌نی ١٠ ساڵان بووه، بچوكه‌كه‌شیان ته‌مه‌نی ته‌نها دوو ساڵ بووه.