زانیاری نوێ لەبارەی گەیشتنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم

تا ئێستا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكرێت، بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراقیش زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت" سیستمی بانكیەكەیان لەئێستادا كراوەیه‌".

كازم نامیق، بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق رایگه‌یاند" سیستمی بانكی ئێمە لەئێستادا كراوەیە بۆ وەرگرتنی بڕی ٤٠٠ ملیار دینار كە لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە رەزامەندی لەسەر دراوە وەك مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت".

 

حكومه‌تی عیراق له‌ رۆژی ١٦ی مانگی رابردوودا بریاریدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان رابگرێت، ئه‌وه‌ش به‌پاساوی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بوه‌ به‌ یاسای بودجه‌وه‌ و نه‌وتی راده‌ستی حكومه‌تی عیراق نه‌كردوه‌.

هاوکات دوێنێ مسته‌فا كازمی له‌ یه‌كه‌م بڕیاری به‌رانبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان، ناردنی ٤٠٠ ملیار دینار بوو، كه‌ به‌پێی یاسای بودجه‌ی عێراقی ساڵی ٢٠١٩ یه‌كێك له‌ ماده‌كانی یاسه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، عێراق ده‌بێت بڕی ٤٥٣ ملیار دینار مانگانه‌ بۆ هه‌رێم بنێرێت.

 


PM:12:42:21/05/2020