سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی داوا لەسەرۆکی پەرلەمان دەکات، شكۆ بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێنێته‌وه و " ئه‌و كاره نایاساییه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه".( سەندنەوەی پارێزبەندی لە خۆی).
کا تژمێر ١ی پاشنیوەرۆ لە نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری، سۆران عومەر جەختی لەسەر ئەوە کردەوە سەندنەوەی پارێزبەندی لێی نایاساییەوەو وتیشی " پێویستە سەرۆکی پەرلەمان شكۆ بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێنێته‌وه و ئه‌و كاره نایاساییه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه".
ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە بە سەندنەوەی پارێز بەندی لێی " کودەتا بەسەر پەرلەماندا کراوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌بێت شكۆ بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێنێته‌وه، چونكه زۆرینه‌یه‌كی نایاسایی كوده‌تای به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا كردووه.
سۆران عومەر لە درێژەی قسەکانی وتیشی" بڕیاری ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠٢٠ كە لە رۆژی ٧ ئایار بە رێككارێكی نایاسایی و ناپەیڕەوی و نادەستوری، زۆرینەیەكی نایاسایی دەنگیاندا بە هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر بەندە، ئەم تانەیە بۆ سەرۆكی پەرلەمان تەنها مەبەست خۆم نییە تێیدا، مەبەست ئەوەیە كە پێشینەیەكی نایاسایی و ناپەیڕەوی لەم پەرلەمانی كوردستانە بۆ یەكەمجار نەچەسپێ كە دامەزراوەی پەرلەمانی توشی بێ شكۆیی و بێڕێزییەكی گەورە كردوە".
سەندنەوەی پارێزبەندی لەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵ پەرلەمان و هێزە سیاسیەکانی هەرێمی دابەشکرد، هەرچی پارتی و کەمە نەتەوەییەکان و دوو پەرلەمانتاری ترە، پشتگیری هەڵگرتنی پارێزبەندیان کرد، بە پێچەوانە لایەنەکانی تر بە توندی دژی وەستانەوە( یەکێتی، کۆمەڵ، گۆڕان، یەکگرتوو، شیوعی، نەوەی نوێ، سەربەخۆکان).
رۆژی ٧ی ئایار له دانیشتنێكی په‌رله‌مانی كوردستان كه فراكسیۆنی پارتی و كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان ئاماده‌ی بوون، به ده‌نگی ٥٧ په‌رله‌مانتار، پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵگیراو لیستەکانی تر بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد.