محه‌مه‌د عوسمان به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌كه‌ركوك ده‌ڵێت" ئەو زیندانیانەی داعش کەرادەستی پارێزگاری کەرکوک کرانەوە، به‌شێكی زۆریان دانیان به‌تاوانه‌كانیاندا ناوە".
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، محەمەد عوسمان بەرپرسی مەڵبەندی ٢ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکوک دەڵێت" ئه‌وانه‌ی كه به‌ته‌واوه‌تی ڕاده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كرێنه‌وه ئه‌وه‌ی كه من تا ئێستا زانیبێتم ژماره‌یان نزكه‌ی 160 بۆ 170 كه‌س ده‌بن، وه ئه‌مانه كاتی خۆی له‌كاتی شه‌ڕی داعش دا كه حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌م ناوچانه بوونی نه‌بووه، هه‌ندێكیان به‌شداربوون له كۆمه‌ڵێك كرده‌ی تیرۆریستی جۆراوجۆر، دیاره زانیاری هه‌بووه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مانه به‌و شێوه‌یه ده‌ستگیركراون وه به‌شێكی زۆریشیان دانیان ناوه به‌تاوانه‌كانیاندا".
هەروەها ئەو بەرپرسەی یەکێتی دەشڵێت " ئه‌م پرۆسه‌یه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه، ئه‌م پرۆسه‌یه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام ئێمه وه‌كو سیاسه‌تی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال كه هه‌میشه ڕاهاتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێمان وایه و بڕوای ته‌واویشمان به‌وه هه‌یه كه ئێمه ده‌بێت كۆی پێكهاته‌كان پێكه‌وه له‌م وڵاته‌دا به‌تایبه‌تی له كه‌ركوك پێكه‌وه بژین وه پێكه‌وه خزمه‌ت بكه‌ین وه پێكه‌وه هه‌نگاو بنێین وه پێكه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆین، ناكرێت ئێمه پێكهاته‌كان له نێوان خۆماندا بكه‌وینه گومان له یه‌كتر وبڕوامان به یه‌كتر نه‌مێنێت و هیچ خۆشه‌ویستی و ڕێزێك له‌نێوانماندا نه‌مێنێت، بۆیه ده‌كرێت ئێمه له‌م گۆشه نیگایه‌وه به ڕێنمایی هاوسه‌رۆك و مه‌كته‌بی سیاسی ئێمه ده‌ستمان كرد به‌م ده‌ستپێشخه‌رییه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵده‌ین هه‌م حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌ك نزیك بكه‌ینه‌وه."
محه‌مه‌د عوسمان ڕونیكرده‌وه" ئێستاش ئه‌م ڕێكهوتنهبهدهستپێشخهری ئێمه له‌نێوان داموده‌زگای ئه‌منی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داموده‌زگای ئه‌منی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه له هه‌مان كاتدا ئه‌مانه ئازاد ناكرێن بڵێن خواحافیزتان بێت و بڕۆنه‌وه بۆ ماڵی خۆتان، ئه‌مانه ڕاده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كرێن به میكانزمێك وه حكومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌مانه ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كاته‌وه، ئه‌وانه‌ی كه پێویسته دادگایی بكرێن یان حكوم بدرێن یان ئه‌وه‌ی كه دادگا به‌سه‌ریاندا ده‌یسه‌پێنێت به‌و شێوه‌یه جێبه‌جێ ده‌كرێن، ئێمه هه‌وڵماندا نێوه‌ندگیرێكی باش بین له‌نێوان هه‌ردوولادا."
لە درێژەی قسەکانیدا، محه‌مه‌د عوسمان وتی" من زۆر ئاگام له ورده‌كاری نییه، به‌ڵام ئێمه وه‌كو كادیرانی مه‌ڵبه‌ند، وه‌كو حیزبێكی سیاسی به "موره‌خه‌سی" به‌غداد ئێمه هه‌وڵماندا ئه‌م نێوهندگیریهمان كرد ، وه به‌ڕاستی لێره‌وه پێشم خۆشه ئه‌و سوپاس بۆ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه ئه‌وان بڕیاریاندا كه به‌رنامه و سیاسه‌تی تازه پیاده بكه‌ن، وه یه‌كێك له به‌رنامه و سیاسه‌ته تازه‌كان ئه‌وه‌یه كه لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان هه‌ڵده‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان پێكه‌وه بتوانیین خزمه‌ت بكه‌ین و خه‌بات بكه‌ین و وه ژیان بۆ خه‌ڵك بگه‌ڕێنینه‌وه و یارمه‌تی ژیان و هۆكارێك بین بۆ به‌ره‌وپێش چوونی ژیانی خه‌ڵك له‌م ناوچه‌یه."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌و ڕادهستكردنهوهیه له‌به‌رامبه‌ر چیدا بۆ كورده‌كان كراوه؟ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كه‌ركوك ڕایگه‌یاند" هیچ به‌رامبه‌رێكی تیا نییه، به‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌م نێوه‌نگیرییه كراوه، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مه بزانێت كه یه‌ك به‌رامبه‌ری تیایه، ئه‌ویش خاكه ئێمه تا ئه‌م ده‌قه‌یه له‌پێناو خاكه‌كه‌مان ومیللهتهكهمان ، نه‌ك ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه، چه‌ند ده‌ستپێشخه‌ری تریش هه‌بێت ده‌یكه‌ین، چونكه له‌م وڵاته به‌م تهشهنوجهو به‌م یه‌ك نه‌خوێندنه‌وه‌یه خه‌ریكه ئێمه خاك زیاتر له‌ده‌ست ده‌ده‌ین، وه بۆ ئه‌وه‌ی خاك له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و مێژوو له‌ده‌ست نه‌ده‌ین وه بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان له ده‌ست نه‌ده‌ین وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لتوری ئه‌م میلله‌ته له‌ده‌ست نه‌ده‌ین، ئێمه ده‌بێت بچین له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كان برایه‌تی بنوێنین. "