بەغدا.. بکوژی دوو ڕۆژنامەنووسی دیار دەستگیرکران

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بکوژانی هەردوو رۆژنامەنووسی ناسراو، ئەتوار بەهجەت پەیامنێری ئەلعەرەبیەو، نزار زنون سەرپەرشتیاری کەناڵی رەشیدیان دەستگیر کرد.

 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە دوو ئۆپراسیۆنی جیاوازدا هەردوو، بکوژانی نزار زەنون سەرپەرشتیاری کەناڵی ئەلرەشیدیان گرت کە لە گەڕەکی زانکۆ لەبەغدا کوژرا، دەستگیرکرد کە لە پێنج کەس پێکهاتبوون.

 
ئەو پێنج تۆمەتبارە دوای دەستگیرکردنیان دانیان بەتاوانەکەیان و چەند تاوانێکی تردا ناوە.


لە ئۆپراسیۆنێکی تردا لە شاری سامەرا لە باکوری بەغدا، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە بکوژی رۆژنامەنووس، ئەتوار بەهجەت دەستگیربکەن، کە وەک هێزە عێراقییەکان باسی دەکەن" تیرۆریستێکی " ناسراوە بەناوی عەباس ئیبراهیم خەلەفەوە کە بە ( عەباس عەنیدە ) ناسراوەو، دەستی هەیە لە کوشتنی دەیان کەسدا بە سەربازە عێراقییەکانی سەربازگەی " سبایکەریشەوە".

 


PM:06:15:21/05/2020