ڤیدیۆ.. خوێندکارێکی نوێی هەڵکەوت زاهیر دەردەکەوێت

شنیار هەڵەبجەیی خانمە گۆرایبێژێکی نوێیە کە هەڵکەوت زاهیر کار بۆ نوێترین بەرهەمی ئەم خانمە گۆرانیبێژە لاوە دەکات.

 

شنیار هەڵەبجەیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" بەشێکی بەرهەمە نوێکەی بە ناوی "کوڕە جوانی" بڵاوکردەوە، کە ئاوازی گۆرانییەکە لە لایەن ئاوازدانەری کورد هەڵکەوت زاهیر بۆ دانراوە.

 

شنیار لە ساڵی ١٩٩٩ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی تۆ جیاوازی، ماوەی کەمتر لە سێ ساڵە دەستی بەکاری هونەری کردووەو خاوەنی دوو کلیپە. 




ئه‌م بابه‌ته ‌6836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:20:22/05/2020