وەزارەتی کشتوکاڵ: تەنها یەکەم رۆژی جەژن عەلوەکان داخرابوون

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی كردنەوەی دەرگای عەلوەكان (گۆڕەپانی سەوزەو میوە) لە رۆژانی جەژندا ئاشکرای دەکات تەنها یەکەم رۆژ عەلوەکان داخراوبوون.


لە راگەیاندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵدا کە دانەیەکی دەست " سپی " کەوتووە، تێیدا هاتووە "بە لەبەرچاو گرتنی وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی، دوای گفتوگۆكردنی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ وەزیری ناوخۆ تایبەت بە كردنەوەی دەرگای عەلوەكان (گۆڕەپانی سەوزەو میوە) لە رۆژانی جەژنی پیرۆزی رەمەزان،  تەنها رۆژی یەكەمی جەژن دەرگای عەلوەكان داخراو دەبێت".


لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ ئەوەش خراوەتە روو لە رۆژی دووەم و سێیەمی جەژن سەرجەم عەلوەكان (گۆڕەپانی سەوزەو میوە) كراوە دەبن.
 


AM:11:16:22/05/2020