وێنە.. خانمە شۆخەکەی بەزمی بەزم باسی کەوتنی خۆی دەکات

خانمە ئەکتەرە شۆخەکەی پێشووی بەزمی بەزم، سامرەند دارا لە دەرکەوتنێکی نوێدا لەگەڵ بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی، باس لە " کەوتن دەکات".

 
سامرەند دارا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی نووسیوویەتی " ئەوەندە خۆت ئەزیەت مەدە قەد نابینی کەوتنی من گیانە".

 
سامرەند لە ساڵی (2014)دا بۆ یەکەمجار وەک ئەکتەر بەشداری لە بەرنامەی بەزمی بەزم کرد و دوای دوو ساڵ لە بەرجەستەکردنی ڕۆلی جیاجیا ساڵی ڕابردوو بە یەکجاری وازهێنانی خۆی لە بەرنامەکەدا ڕاگەیاند.


ئەو خانمە ئەكتەر‌و شانۆكارە‌و لە بەرنامەی كۆمیدی بەزمی بەزم زیاتر بە بینەری كورد ناسێنرا.

کچە ئەکتەرەکەی پێشووی بەزمی بەزم، لە دایکبووی ساڵی (1993)ەیە و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیانی منداڵی بەسەر بردووە و خاوەنی کچێکە بە ناوی لیا لە هاوسەری یەکەمی.






PM:12:10:22/05/2020