دوو کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

لەڕوداوێکی هاتوچۆدا ئەمڕۆ هەینی لەسەر رێگای چەمچەماڵ و سەنگاو دوو کەس گیانیان لەدەستدا سێ کەسیش بریندار بوون.

 

شەریف رەحیم، وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ راگەیاند" ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لەسەر رێگای سەنگاوی سەر بەقەزای چەمچەماڵ لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا، کە لە رەگەزی نێرن و یەکێکیان تەمەنی ٢٦ ساڵە و ئەوی دیکەشیان تەمەنی ١٠ ساڵە، هاوکات هەر لە رووداوەکەدا سێ کەسی دیکە برینداربوون، لە ئێستادا لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدان".

وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ  ئەوەشی خستەڕوو: تەرمی ئەو دوو کەسەی کە گیانیان لەدەستدا رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراون. 

 


PM:04:39:22/05/2020