وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند" ئەمڕۆ ٨٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و حەوت توشبوو بەو پەتایە گیانیانلەدەستداوە".
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە راگەیاندراوێکدا تووشبوونی ٨٧ حاڵەتی نوێ و مردنی ٧ کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و چاکبوونەوەی ٤٩ کەسی دیکەی لە ڤایرۆسەکە راگەیاند.
بەمەش تێکڕای ژمارەی تووشبووان لە سەرتاسەری عیراق گەیشتە سێ ههزار و ٩٦٤ تووشبوو و دوو ههزار و ٥٣٢ کەس لەو ژمارە چاکبوونەتەوە و ١٤٧ کەسیش گیانیان لهدهستداوه.