سەرنووسەری سایتی سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵح، بەختیار مەحمود دەستی لەکارکێشایەوە.
لەنامەیەکدا کەدانەیەکی بۆ " سپی " نێردراوە، بەختیار مەحمود سەرنوسەری سایتی سەرۆک کۆمار دەڵێت" دوای چەندین وێستگەی سەختی یەک لە دوای یەک لەگەڵ بەڕێز بەرهەم ساڵح ، هەر لەسەرەتای دروست بوونی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و دواتر لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ، و لە نزیکەوە کارکردنی پێکەوەیی . لە ئێستادا بە هەموو لایەک ڕادەگەیەنم کە لە ئەمڕۆوە هیچ پەیوەندییەکم بە ناوبراوەوە نەماوە و بێ بەری بوون و پەیوەندی پچڕانم بە ناوبراوە ڕادەگەیەنم".
سەرنووسەری سایتی سەرۆک کۆمار تەنها بەم نامە کورتە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاندووە، بەبێ ئەوەی هۆکاری دەستلەکاركێشانەوەکەی ئاشکرا بکات، تەنها هێندەی وتووە" بێ بەری بوون و پەیوەندی پچڕانم بە ناوبراوە ڕادەگەیەنم".
دەقی نامەکە
بـــۆ/ ڕای گشتی
بابەت/دەست لەکار کێشانەوە و پەیوەندی پچڕان
دوای چەندین وێستگەی سەختی یەک لە دوای یەک لەگەڵ بەڕێز بەرهەم ساڵح ، هەر لەسەرەتای دروست بوونی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و دواتر لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ، و لە نزیکەوە کارکردنی پێکەوەیی .
لە ئێستادا بە هەموو لایەک ڕادەگەیەنم کە لە ئەمڕۆوە هیچ پەیوەندییەکم بە ناوبراوەوە نەماوە و بێ بەری بوون و پەیوەندی پچڕانم بە ناوبراوە ڕادەگەیەنم.
لـەگەڵ ڕێزدا...
بەختیار محمود
٭سەرنوسەری سایتی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق
٭ ئەندامی ئەنجومەنی گشتی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری پێشوو.
٭بەرپرسی دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری پێشوو.
٢٠٢٠/٥/٢٢