٧ کەسی تر لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستی لەهەرێم لە چوارچێوەی دەرئەنجامی نوێ ئاشکرای کرد کە ٧ هاوڵاتی تر لە سلێمانی تووشی کۆرۆنابوون.

 

وەزارەتی تەندروستی وردەکاری زیاتر دەدات " لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".

 

دەربارەی رەگەز و تەمەنی تووشبوانی نوێ،تەندروستی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، سێ ئافرەتی تەمەن ٥٧ و ٣٠ و ٢٥ ساڵ و چوار منداڵی تەمەن ١٢ و ٤ و ٣ و ٢ ساڵان، بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و هەموویان دانیشتووی شاری سلێمانین.









 


PM:09:11:22/05/2020