وەزارەتی تەندروستی: ٩ تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمار کران

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان ٩ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، ٢ کەسیان لە دهۆک و ٧ یان لە سلێمانی".

 

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٨٨)



سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:


1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١١٣٧٢) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (٨٥٩) هاووڵاتی لە (٣٠) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٣٥٠) لە هەولێر، (١٣٥) لە سلێمانی، (٣٧٤) لە دهۆك. وە (١٠٥١٣) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٢٢٣) هاووڵاتی بوو.


2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (٨٨٣) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٤٥٨) هەولێر، (٢١٤) سلێمانی، (٢١٠) دهۆك، (١) هەڵەبجە. دەرەنجام (٩) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای سلێمانی (٧) پۆزەتیڤ: (٣) ئافرەت تەمەنیان (٥٧)، (٣٠)، (٢٥) ساڵ و (٤) منداڵ تەمەنیان (١٢)، (٤)، (٣)، (٢) ساڵ، بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و هەموویان دانیشتووی شاری سلێمانین
پارێزگای دهۆك (٢) پۆزەتیڤ: (٢) پیاو یەکێکیان تەمەن (٢٨) ساڵ پیشەی پاسەوان دانیشتووی قەزای ئاکرێ و دووەمیان تەمەن (٥٨) ساڵ پیشەی شوفێرە و دانیشتووی شاری هەولێرە، هەردووکیان لە شاری بغداد گەڕاینەوە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٦٥٤٧٤) پشکنین بووە)


3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٤٦١) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٨٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٧١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.


وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).


وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٢ی ئایاری ٢٠٢٠



PM:11:50:22/05/2020