ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان پێنج ملیۆن و ٣٠٠ هەزار كەسی تێپەڕاند و ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە چاکبوونەتەوە گەیشتۆتە زیاتر لە دوو ملیۆن و ١٦٠ هەزار كەس.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا پینج ملیۆن و ٣٠٧ هەزار و ٤١٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٣٤٠ هەزار و ٧٥ کەس بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها دوو ملیۆن و ١٦٠ هەزار و ٦٠٦ کەس لە تووشبووانیش چاکبوونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا ملیۆنێک و ٦٤٥ هەزارو ٩٤ كەس توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٩٧ هەزار و ٦٤٧ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٤٠٣ هەزار و ٢٠١ کەسیش چاکبونەتەوە.
ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو لە شاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە ٢٠٠ وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.