یونامی لەعێراق: لەخۆپیشاندانەکان ٤٩٠ کوژراو٧٧٨٣ بریندارو ٢٥ خۆپیشاندەر بێ سەروشوێنە

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ( یونامی ) لە بەیانێكدا رایگەیاند" لە خۆپیشاندانەکانی عێراق  کە لەسەرەتای تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ەوە دەستیپێکرد ٤٩٠ کەس کوژراون و ٧٧٨٣ بریندارون و ٢٥ خۆپیشاندەریش تا ئێستا چارەنووسیان دیار نییە".


لەو بەیانەدا کە یۆنامی لە سەر پێگەی خۆی بڵاویکردۆتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، زۆربەی بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە گەنجی بێ کاربوون و داوای مافە ئابوری و کۆمەڵایەتیکانیان دەکرد".


ئەوە لە کاتێکدایە کە رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناسیوناڵ لە ٢٣ی کانوونی دووەمدا رایگەیاند" ژمارەی کوژراوەکان ٦٠٠ کەسی تێپەڕاندووە".

 
یونامی ئاشکراشی دەکات، لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ەوە  ١٢٣ کەس لە خۆپیشاندەرەکان بێ سەرو شوێن بوون،  ٩٨ یان دۆزرانەوە، بەڵام ٢٥ بێ چارەنووسن.

 
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جنین هینیس لاسخارت، وەسفی حکومەتی نوێ دەکات کە لیژنەیەکی بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی پێکهێناوە بۆ کۆکردنەوەی راستیەکانی زیانە گیانییەکان و ئەوزەرەرانەی پەیوەندی بە خۆپیشاندانەکانەوە هەیە، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی لێپرسینەوەو دادوەری. 

 


PM:02:10:23/05/2020