فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکانی ئامێدی دەکات

فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ئایار بەچڕی بۆردومانی ناوچەکانی قەزای ئامێدی دەکات بەتایبەتی بۆردومانەکە نزیک گوندی "ھیزانکە"ی کریستیان نشین لە سنووری ناحیەی چەمانکی سەربە قەزاەکە گرتۆتەوە.


 بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان بۆردومانەكە لە كاتژمێر ١١ ی پێش نیوەڕۆوە دەستیپێكردووەو نیو کاتژمێری خایاندووەو تا ئێستاش فرۆکەی بێ فڕۆکەوان بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

 
تا ئێستا زیانە گیانیەکان و مادیەکانی ئەو بۆردومانە نەزانراوە.

 


PM:03:45:23/05/2020