وەزیری ناوخۆ: ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوخۆی هەرێم بڵاوبۆتەوە

وەزیری ناوخۆی هەرێم، رێبەر ئەحمەد، رایگەیاند" سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە لەو کەسانەوە دەهاتە هەرێمەوە کە لەدەرەوە دەگەڕانەوە، بەلآم ئێستا لەناو کۆمەڵگای خۆماندا بڵاوبۆتەوەو سەرچاوەکەی نازانرێت".

 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری کە تایبەت بوو بە روونکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆی رۆژانی جەژن کە قەدەغەکردنێکی تەواو و گشتگیرە، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ" وتی پێشتر بەپلانی بەرگریکردن و هێرشبردن توانیمان بەسەر ئەم ڤایرۆسەدا زاڵبین، بەلآم ئێستا لەماوەی هەفتەیەکدا ٤٠ کەس لەهەرێمی کوردستان تووشبووەو ڤایرۆسەکە لە کۆمەڵگای خۆماندا بڵاوبۆتەوە".

 

وەزیری ناوخۆی هەرێمی وتیشی" قەدەغەکردنی هاتوچۆی تەواو لە رۆژانی جەژن بۆ کەمکردنەوە بەریەکەوتنە لەجەژندا، بۆئەوەی نەخۆشیەکە فراوانتر بڵاونەبێتەوە".

 

رێبەر ئەحمەد نەیشاردەوە تووشبووەکانی پێشوو سەرچاوەکەی زانراوبوو، ئەو کەسانەبوون لەدەرەوە دەهاتنەوە، بەلآم ئێستا ئەوەی لەم هەفتەیەدا تووشبوون ژمارەیەکیان سەرچاوەی تووشبوونەکانیان نەزانراوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە لەناو خەڵکدا بڵاوبۆتەوە".

 

دەربارەی ئەم وەرزە کە بۆ جوتیاران وەرزی بەرهەمهێنانە، رێبەر ئەحمەد وتی" بەمزوانە رێنومایی بۆ جوتیاران دەردەچێت کە لەچەژندا چۆن  مامەڵە بکەن".

 

لیژنەی بالآی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری دەرکردووە کە رۆژانی جەژن قەدەغەی هاتوچۆ بەتەواوی لە هەرێم لە هەر سێ رۆژەکەدا جێبەجێبکرێت، وەزیری ناوخۆ، ئەمڕۆ لە کۆنگرەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەدوای جەژنەوە درێژ ناکرێتەوە.



ئه‌م بابه‌ته ‌868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:21:23/05/2020