وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند" لە پارێزگای دهۆک پێنج حاڵەتی نوێی تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کرا".
لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران".
هەروەها وەزارەتی تەندروستی وردەکاری زیاتر بڵاودەکاتەوەو دەڵێت" تووشبووە نوێکان هەموویان پیاون و دانیشتووی قەزای ئاکرێن، پیشەیان پاسەوانن لەسەر میلاکی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەمەنیان ٣٨ و ٣٧ و ٣٧ و ٣٦ و ٣٠ ساڵن دوای تەواوبوونی دەوامیان لە شاری بغداد و گەڕانەوەیان و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە دەرەنجام پۆزەتیف دەرچوون".