هەولێر.. پزیشکێک تووشی کۆرۆنا دەبێت

وەزارەتی تەندروستی لە چوارچێوەی پشکنینەکانی تووشبوویەکی نوێی لە هەولێر راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەك تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا".

هەروەها هاتووە " پزیشکێکی شاری هەولێر پیاو تەمەن ٣٨ ساڵ قوتابی خوێندنی باڵا (بورد- دکتورا) یە بۆ پسپۆڕی هەناو لە نەخۆشخانەکانی شاری بغداد دوای گەڕانەوەی و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە دەرەنجام پۆزەتیف دەرچوو".

 


PM:06:59:23/05/2020