لە عێراق ٣٠٨ حاڵەتی تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی ئاماری دۆخی کۆرۆنای لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا راگەیاند کە ٣٠٨ حاڵەتی تووشبووی نوێ لە شارە جیاجیاکانی عێراق تۆمار کران، زۆرترینیان لە بەغدا بوون.

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە لە رۆژێکدا ٥ حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێ تۆمار کراوە، هەروەها ٥٣ کەسی نوێ چاکبوونەتەوە.

 

دوا ئاماری تووشبووان ٤٢٧٢ کەسە، لەو ژمارەیە ٢٥٨٥ یان چاکبوونەتەوە، ١٥٣٥ کەسیان لە نەخۆشخانە ماون، ١٥٢ نەخۆشیش گیانی لەدەستداوە.

 

 



PM:07:20:23/05/2020