کاتی دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانیا دیاری کرا


حکومەتی ئیسپانیا ئەمڕۆ کاتێکی بۆ دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانیا لەم وەرزە دیاری کردو بڕیاریدا لە ٨/٦/٢٠٢٠ خولەکە دەستپێبکاتەوە.

پیدرۆ سانچێزی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا، ئەمڕۆ بەرەسمی رێگەی بە یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەیدا خولەکە دەستپێبکاتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی لە مانگی سێی رابردوو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا خولەکە راگیرابوو.
خولی ئیسپانیا ١١ هەفتەی ماوە یانەی بەرشەلۆنە پێشەنگەو ٥٨ خاڵی هەیە، ریاڵ مەدرید لە پلەی دووەم دەبینرێت.
ئیسپانیا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کۆرۆنا بەتوندی لێیداو بەوهۆیەوە ٢٠ هەزار کەسی کوشت.
 


ئه‌م بابه‌ته ‌597 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:48:23/05/2020