تەندروستی سلێمانی: ١٧ توشبوی کۆرۆنا چاکبونەوە

تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا ١٧ توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و دەگەرێنەوە ماڵەکانیان.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" دوای مانەوەیان بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لەنەخۆشخانەو لەژێر چاودێری پزیشكی و وەرگرتنی چارەسەر، ١٧ توشبوی كۆرۆنای نوێ چاكبونەوەو دەگەرێنەوە ماڵ و ژیانی ئاسایی خۆیان، لێرەوە داوا دەكەین هاوڵاتیان پابەندی رێنمایە تەندروستیەكان بن لەپێناو ژیانێكی تەندروست و دور لەتوشبوو لە كۆرۆنا".

چاكبوونەوەی ئەو تووشبوانەی كۆرۆنا لەكاتێكدایە ئەمشەویش وەزارەتی تەندروستی هەشت تووشبوی نوێی كۆرۆنای لەسلێمانی راگەیاند.



ئه‌م بابه‌ته ‌2266 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:50:23/05/2020