" سپی " جەژنی رەمەزان لە خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکات

بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، ستافی دەزگای راگەیاندنی " سپی " پیرۆزباییەکی زۆر گەرم ئاراستە خەڵکی کوردستان دەکات.

 

جەژنی ئەمساڵ بە پێچەوانەی جەژنەکانی رابردووەوە، هەرێمی کوردستان و مرۆڤایەتی بە دۆخێکی تەواو جیاوازی ناخۆشی ئابوری و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا تێدەپەرێت، کە نەک بۆتە هەڕەشە لەسەر توێژێکی کۆمەڵگا، بەلكو بۆتە بەلآیەکی جیهانی هەڕەشە لە گەلان و دەوڵەتان دەکات، بۆ خەڵکی کوردستان هەرچەندە کۆرۆنا بەهەوڵی هاوڵاتیان و کارمەندانی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر، تا ئێستا کاریگەری سنوردارە، بەلآم بەهۆی خراپی دۆخی ئابوریەوە، هاولآتیان لە هەلومەرجێکی زۆر خراپدا دەژین.

 

بە بڕوابوونی تەواو بەهێز و خۆڕاگری گەلەکەمان، دڵنیاین ئەمڕۆژانە تێدەپەڕن و کوردستان و خەڵکەکەی سەربەرزانە ئەم قەیرانە قورسە دەکەن بە بەشێک لەمێژوو.

 

هیوادارین هەرچی زووە گەلەکەمان ئەم رۆژە ناخۆشانە تێپەڕێنێت و رۆژانی داهاتوو هەڵگری ژیانێکی باشتربێت بۆ خەڵکی کوردستان.

 

دووبارە پیرۆزەو سەرفرازبن.

 

دەزگای راگەیاندنی سپی..

 

 



AM:09:18:24/05/2020