کەشوهەوای یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان

کەشوهەوای ئەمرۆ یەک شەممە ٢٤ی ئایار، یەکەم رۆژی جەژن جیاواز دەبێت لە رۆژانی تر و ئاسمان هەور دەبێت و بارانێکی کەم لەشارەکان دەبارێت و لەناوچە شاخاویەکانیش بارانێکی زۆر دەبارێت.

 

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی کەشناسی جیهانییە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەمڕۆ تا شەویش ئاسمان هەور دەبێت و نمەباران و بارانی پچڕ پچڕ لە سلێمانی و دهۆک و هەولێر دەبارێت.

 

پلەی گەرمای هەولێر ٣٢ پلە دەبێت، سلێمانی ٣٣ پلە، دهۆک ٢٥ پلەو فێنکتر دەبێت، کەرکوک ٣٣ پلە.



AM:09:31:24/05/2020