نرخی نەوت دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ ٢٤ی ئایار لە بازاڕەکانی جیهانی نەوت، نرخی نەوت بەهەردوو جۆری برنت و خاوی ئەمەریکەیەوە بە بەراورد بە دوێنێ کەمێک دابەزینی بەخۆوە بینی.

 

یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٣٥ دۆلارو ٢١ سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتی داخستندا بە ٣٦ دۆلارو لە کاتی کردنەوەشدا هەر بە ٣٦ دۆلار بوو.

 

یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٣٣ دۆلارو ٤١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتی داخستن بە ٣٣ دۆلارو ٩٢ سەنت بوو، لەکاتی کردنەوەدا بە ٣٣ دۆلارو ٨٨ سەنت بوو.

 

 



AM:09:49:24/05/2020