خانمە گۆرانیبێژی لاو ژاکان حەمە خان لە رێگای بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خێزانیەوە پیرۆزبایی جەژن دەکات.
ژاکان حەمەخان وێنەیەکی خۆی و هاوسەر و مناڵەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردۆتەوەو لە رێگای ئەو وێنەیەوە پیرۆزبایی لە هەوادارانی دەکات.
ئەو خانمە هونەرمەندە لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ژاکان ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی کچێکە و پێشتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە کچەکەی ناوناوە" زەنێ".
کچی هەردوو هونەرمەندی دیار (حەمە عەلی خان و شلێر محەمەد)ە، دەرچوی بەشی میوزیکە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان.