تەندروستی راپەڕین سەبارەت بەتووشبوویەكی كۆرۆنا روونكردنەوە دەدات

تەندروستی ڕاپەڕین رایدەگەیەنێت" تووشبوویەكی سنوورەكەیان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێرانەوە گەڕاوەتەوە و ڕاستەوخۆ كەرەنتینە كراوە و تێكەڵی هاوڵاتیانی سنورەكە نەبووە".

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوە ئەو هاووڵاتییەی کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایەو لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە ڕاگەیاندرا، دوای ئەوەی لە وڵاتی ئێران لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان لەشاری سلێمانی کەرەنتینکراوەو دوای ئەنجامدانی پشکنین دەکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە".

جەختیشیكردەوە: كە ئەو هاووڵاتییە بەهیچ شێوەیەک نەگەڕاوەتەوە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین و تێکەڵی هاووڵاتییانی سنوورەکە نەبووە.

 

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٤٧٦) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٨٦) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٨٥) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.



PM:01:23:24/05/2020