وێنە.. شانۆ بەکر فەرەج لە جەژندا جیاواز دەرکەوت


شانۆ بەکر فەرەج، خانمە ڕاگەیەندکاری کوردستان چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە بووەتە جێگەی سەرنجی هەوادارانی.

شانۆ بەکر، لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستارام" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە بۆتە جێی سەرنجی ھەندێک لە فانەکانی، شانۆ لە ڕێی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی پیرۆزبای جەژنی ڕەمەزان لە هەوادارەکانی دەکات. 

شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و لەدایکبووی سلێمانی ساڵی ١٩٩٤ەو دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانەو، چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە، پێشتر یەكێك بوو لە پێشكەشكارە دیارەكانی کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو، ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێری عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕ بوو.

شانۆ بەکر ماوەی زیاتر لە ساڵێکە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوەتەوە.

PM:01:47:24/05/2020