له‌لایه‌ن هاتووچۆی سلێمانییه‌وه بڕیاری لێخۆشبوو‌ن بۆ ئەو كەسانەی بەهۆی كەرەنتینەوە غەرامەیان كەوتوهتەسەر، تا رۆژی ١٥ی حوزەیرانی داهاتوو درێژكرایەوە.
ئەمڕۆ یەك شەممە، په‌یجى ترافیك ئێف ئێمى سلێمانى له زارى عه‌مید فه‌ره‌یدون عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردوهنهوه بڕیاری لێخۆشبون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌وه غه‌رامه‌یان كه‌وتوه‌ته سه‌ر، تا ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ درێژكراوه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت" هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر له رۆژانی كه‌ره‌نتینه‌دا مۆڵه‌ته‌كه‌ی یاخود ساڵانه‌كه‌ی یاخود ماوه‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌سه‌رچووبێت، لێخۆشبونی بۆ ده‌ركراوه و له‌سه‌رجه‌م غه‌رامه‌كانی دواكه‌وتن ده‌به‌خشرێت".
عه‌مید فه‌ره‌یدون عومه‌ر ئەوە دەخاتەڕوو: کە له‌ئێستادا مۆڵه‌تی ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌كان، تاوه‌كو (١٥)ى مانگی داهاتوو درێژكراوه‌ته‌وه و شۆفێران ده‌توانن تا ئه‌وكاته سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆ بکەن و مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.