ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٠ خانمە هونەرمەندی شۆخ و شەنگ نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە.
گۆرانیبێژی کورد دینا لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" تازەترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی "لەیلا قاسم" بڵاوکردەوە، تیکستی گۆرنییەکە ئاراس عهبدولكهریمه، ئاوازی هەڵکەوت زاهیر و دابەشکردنی فهرشاد ڕۆستهمى وكارى دەرهێنانی له لایهن بڕیار فەتاحهوه بۆ كراوه.
دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.