حەوت حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆمارکرا

وەزارەتى تەندروستى هەرێم، توشبونى حەوت حاڵەتى نوێى کۆرۆناى لە هەولێر راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.

 

ئاماژەی بەوەشکرد" تووشبووەکان سێ ئافرەتی تەمەن ٦٩ و ٥٩ و ٥٧ ساڵ، دوو پیاو تەمەن ٦٩ و ٢٩ ساڵ، دوو منداڵ تەمەن ٩ و ٥ ساڵان، سێ تووشبوو بەرکەوتە و خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری هەولێرە، چوار تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و گەڕەکەکانی سەفین و گوڵانن لە شاری هەولێر".



PM:06:21:24/05/2020