وێنە.. بێژەرە شۆخەکەی رووداو لە جەژندا جیاواز دەردەکەوێت

شەهیان تەحسین خانمە بێژەری دیاری رووداو لە رۆژی جەژندا بەجلی کوردیەوە جیاواز دەرکەوت.

 
شەهیان تەحسین خانمە بێژەرە جوان و بەتواناکەی رووداو لەگەڵ بڵاوکردنەوەی جەژنە پیرۆزە، وێنەیەکی خۆشی بەجلێکی کوردیەوە بڵاوکردۆتەوە.

 
شەهیان ساڵی 1988 لە دهۆك لەدایك بووە و ساڵی 1999 كاتێك تەمەنی 11 ساڵ بووە لە كوردستان تیڤی بەرنامەی منداڵانی پێشكەش كردووە، کە ماوەی شەش ساڵ بەردەوام بووەک دواتریش پرۆگرامێکی دیکەی لە هەمان کەناڵ پێشکەش کردووە بۆ ماوەی 11 ساڵ لە کوردستان تیڤی ماوەتەوە دواتریش چۆتە كەناڵی وار تیڤی و ئێستاش بێژەر و پێشكەشكارە لە ڕووداو.


ئەو خانمە پێشكەشكارە لە خوێندنیشدا ئاستێكی باشی بڕیوە و توانیوێتی كۆلێژی ئەندازیاری تەواو بكات.
 

 


PM:08:15:24/05/2020