ڤیدیۆ.. کۆمسای گۆرانییەکی نوێ بڵاودەکاتەوە

کۆمسای خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان گۆرانییەکی نوێی خۆی بەناوی " ئەم کاتەت باش" بڵاوکردەوە.

ئەم بەرهەمە نوێیەی هونەرمەند لە ماوەیەکی کەمدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بینەرێکی زۆری بۆ خۆی درووستکردووە.

کۆمسای سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی خۆشترین دەنگ، لەشاشەی ئێن ئەڕتی پەخشدەکرا، پێش قۆناغی کۆتایی وازی لە پڕۆگرامەکە هێنا، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.

 


PM:08:36:24/05/2020