وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند " لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".
لە راگەیەندراوێکدا کە کەمێک پێش ئێستا بڵاوکرایەوە، وەزارەتی تەندروستی شوناسی تووشبوەکان ئاشکرا دەکات و باس لەوە دەکات"، چوار یٔافرەرت تەمەن ٦٣ و ٥٧ و ٤٢ و ٣٧ ساڵ، شەش پیاو تەمەن ٦٨و ٦٠ و ٤٧ و ٣٢ و ٢٩ و ٢٦ ساڵ، حەفت لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون دوو لە تووشبووان نیشانەیان ھەیە".
دوا تووشبوو، وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" تووشبوێکیان دانیشتووی ناحیەی حاجی یٔاوایە و نۆ تووشبووەکەی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین".