وێنە.. ناڵە سوپەر بە ستایڵێکی نوێوە دەردەکەوێت

میدیاکار و وەرزشوانی ناسراوی کورد، ناڵە سوپەر لەیەکەم رۆژی جەژندا بە جلی کوردیەوە دەردەکەوێت.

 
ناڵە سوپەر لە تۆرێ کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بەجلی کوردیەوە بڵاوکردۆتەوەو پیرۆزبایی جەژن لە هەوادارانی دەکات.

 
ناڵە سوپەر کە ساڵانێک بە هۆی رەوان بێژی و ستایڵی جلوبەرگەکانیەوە بە یەکێک لە ناسراوترین بێژەرە کچەکانی کوردستان دادەنرا، ماوەی چەند ساڵێکە بە هۆی پیشەی مامۆستایەتی و ژیانی هاوسەریەوە دوورکەوتۆتەوە لە کاری میدیای، بەڵام هەمیشە ئارەزووی ئەوە دەکات دەرفەتی نوێی هەبێت و لە شاشەکانەوە دەرکەوێتەوە.


ناڵە سوپەر تەمەنی ٢٩ ساڵە لە ئەسڵدا خەڵکی سلێمانیە، بەڵام بەهۆی کاری مامۆستاییەوە ئێستا لە هەولێر نیشتەجێیە، ناوبراو دوورکەوتۆتەوە لە کاری میدیای، تا ئێستاش ناوبەناو داوای لێدەکەن کاری بێژەری یان هونەری بکات، بەڵام تا ئێستا بەڵێنی کارکردنەوە نەداوە.




ئه‌م بابه‌ته ‌10534 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:55:25/05/2020