وێنە.. جیهان هاشم لە جەژندا بە جلوبەرگی عەرەبیەوە دەردەکەوێت

خانمە ئارایشتکار و ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، جیهان هاشم لە رۆژی جەژن دا بەجلوبەرگی عەرەبیەوە دەردەکەوێت و پیرۆزبایی لە هەوادارانی دەکات.

 
جیهان هاشم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەگەڵ بڵێ‌وکردنەوەی دوو وێنەی خۆی بە جلوبەرگی عەرەبییەوە بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی پیرۆزبایی لە هەوادارانی دەکات و دەڵێت "جەژنی ڕەمەزان له هەموو لایەك پیرۆزبێت هیوادارم هەموو ساڵێكتان بەخێر و خۆشی بێت بەهیوای دەربازبوونی میللەتەكەمان لەو هەموو قەیرانانەی كه تووشی بووینه وبەهیوای وڵاتێکی خۆش و ئازاد و ئاشتی خواز و پێکەوە ژیان".


جیهان هاشم كە خەڵكی خانەقینە، ساڵی 1989 لەدایك بووە و لەنێوان كوردستان و ئەڵمانیا نیشتەجێیە، ئەو كچە لەڕێی ڤیدیۆكانیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام توانی سەدان هەزار هەوادار بۆ خۆی كۆبكاتەوە. دووجا چوەتە  ژیانی  هاوسەرگیریەوە، و لە هاوسەری یەکەمی خاوەنی کچەکە کە لەوڵاتی ئێران لەگەڵ هاوسەری پێشوی نیشتەجێیە.

 


PM:02:23:25/05/2020