هەڵەبجە پارەی کۆرۆنای بۆ خەرج نەکراوە

بەرپرسانی پارێزگای هەڵەبجە رایدگەیاندووە، ئەو بڕە پارەیەی بۆ قۆناغی دووەمی کۆرۆنا دانراوە بۆ پاریزگاکە لەبەر کەمی رەتیان کردۆتەوەو، تا ئێستا هیچیان وەرنەرگرتووە.


کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لە لێدوانێکی رۆژنامەووانی ڕاگەیاند " بۆ قۆناغی دووەمی ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەزارەتی دارایی بڕی پارەی پێویستی لەنێوان ٥٠٠ بۆ ٢٠٠ ملیۆن دینار، بۆ هەریەكە لە پارێزگاكانی تر و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێم تەرخانكردووە، بۆ پارێزگای هەڵەبجەش سەرەتا بڕیاردرا كەبڕی ٢٥٠ ملیۆن دینار تەرخان بکرێت، بەڵام دواتر كەمكرایەوە بۆ نزیكەی ١٠٠ملیۆن دینار".


جێگری پارێزگار وتیشی "دوای چەندین سەردان و هەوڵدان بۆ وەرگرتنی پارەکە، دواجار لە ٢٥٠ ملیۆن دینارەوە هاتەوە سەر ٥٠ ملیۆن و ئەوەشیان پێ رەوا نەبینون و کەمکراوەتەوە بۆ ٢٠ ملیۆن دینار، بەڵام بە وتەی خۆی ئەوان ڕەتیانکردووەتەوە ئەو پارەیە وەرگرن و ئێستا بەڵێنی ئەوەیان پێدراوە کە ٥٠ ملیۆنەکەیان بۆ خەرج بکەن."


جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەشڵێت، لە ئێستادا هیچ بڕە پارەیەکیان نییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتاکە و ئەنجامدانی پشكنینی تایبەت و کڕینی هەندێك پێداویستی تەندروستی لەوبارەیەوە، جگە لەوەی لەسەر بودجەی پارێزگاکە پێداویستیەکانیان دەکڕن.
 


PM:03:57:25/05/2020