وەزارەتی دارایی لەسەر نەناردنی پارەی قۆناغی دووەمی کۆرۆنا بۆ هەڵبجە روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەبارەی لێدوانێکی جێگری پارێزگای هەڵبجەوە لەسەر نەناردنی پارەی قۆناغی دووەمی کۆرۆنا روونکردنەوە دەدات.


دەقی روونکردنەوەکە..

 
ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بەرێز کاوە علی جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە، لێدوانی داوە گوایە وەزارەتی دارایی و ئابوری بودجەی ڕوبەروبونەوەی کۆرۆنا بۆ پارێزگای ھەڵەبجە خەرجناکات، بە پێویستمان زانی ئەم رونکردنەوەیە بدەین بۆ ئەوەی ھاوڵاتیانی ئازیزمان لە پارێزگای ھەڵەبجە لێی ئاگاداربن: 

١- لەئێستادا کەرەنتینەکردن لە پارێزگای ھەڵەبجە نیە بۆیە تەمویل بۆ کەرەنتینەکردن وەستاوە. 

٢- سەرباری داواکردنی چەند جارەی وەزارەتی ناوخۆ، تا ئێستا لیستی ناوی ئەو کەسانەی کەرەنتینەکراون لە پارێزگای ھەڵەبجە نەگەڕێنراونەتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ پاشان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری. 

٣- لە وەزارەتی تەندروستیەوە سەرجەم پێویستی و خەرجیەکانی تایبەت بە چارەسەرکردن و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە دابیندەکرێت. 

وەزارەتی دارایی و ئابووری 2020/5/25

 


PM:04:47:25/05/2020