١٦٣ کەسی تر لە عێراق تووشی کۆرۆنا دەبن

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو لەسەرتاسەری عێراق ١٦٣ کەسی تر تووشووی ڤایرۆسی کۆرنا بوون".

 

دەربارەی ئەو شوێنانەی زۆرترین تووشبووی تێدا تۆمار کراون لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەغدا ١١٦ کەس تووشی کۆرۆنا بووە، دووەم شار لەسەرتاسەری عێراق سلیمانییە کە ١٠ کەس تووشبووە.

 

ژمارەی ئەو کەسانەی لە دوێنێوە گیانیان لەدەستداوە ٣ کەس بوون، ٧٣ کەسیش چاکبوونەتەوە.

 

تێکڕای تووشبوان بە کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە ٤٦٣٢ کەس، ژمارەی ئەوانەی چاکبوونەتەوە ٢٨٨١ نەخۆشە، کۆی ئەوانەی لە نەخۆشخانە ماون ١٦٥٨ کەسە.

 

ژمارەی مردووان لەکاتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە لە عێراق ١٦٣ تووشبوو بووە.

 

 



PM:06:28:25/05/2020