نوسەری ناوداری كوردی رۆژهەڵاتی کوردستان مستەفا خوڕەم دڵ لە شاری مهاباد کۆچی دوایی کرد.
میدیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەواڵی کٶچی دوایی ئەو نوسەرە ناودارەیان بڵاوکردەوە کە دوێنێ لەتەمەنی ٨٤ ساڵیدا كۆچی دواییكردووە.
مستەفا خوڕەم دڵ خاوەنی ١٠ بەرهەمی ئامادەكراوی خۆی و چەندین بەرهەمی وەرگێران کە ژمارەیەکیان ئاینییەو دا ژمارەیەكیان تریان لەسەر زمانی كوردیە.
مستەفا خوڕەم دڵ، لە گوندی ( دهبەكری ) مهابات لەدایك بووەو بەشی زمان و ئەدەبیاتی زمانی عەرەبی لەزانكۆی تاران تەواو كردوەو، خاوەن سێ كچ و كوڕێكە.