ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠ لە ئێران نزیکەی دوو هەزرو ٢٣ کەس تووشووی کۆرۆنا بوون و ٣٤ تووشبووش گیانیان لەدەستدا.
کیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەمڕۆ ٢٠٢٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاکە لە وڵاتەکە تۆمارکراوە و ٣٤ کەسیش بەهۆی نەخۆشێکەوە گیانیان لەدەستداوە".
ڕاشیگەیاند" ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە ١٣٧ هەزار و ٧٢٤ کەس، هاوکات تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە گەیشتووەتە چوار هەزار و ٧٤٥١ کەس، هاوکات ١٠٧ ههزار و ٧١٣ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونهتهوه".