دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم: دوو جەژنە كوردستان بێ گەشتیارە

وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت" دوو جەژنە كوردستان بێ گەشتیارە، چاوەرێین دەروازەی شارەكان بكرێنەوە ، تا بە شەپۆل گەشتیار بۆ كوردستان بێنەوە".

نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی" دوو جەژنە کوردستان بێ گەشتیارە، چاوەرێین دەروازەی شارەکان بکرێنەوە، تاکو وەک پار بەشەپۆل گەشتیار بۆ کوردستان بێنەوە".

 

دەشڵێت" دەستەی گشتی گەشتوگوزار ئامادەکاری کردوە بۆ هێنانی گەشتیاری ناوخۆی عێراق بە ژمارەیەکی زیاتر لە ساڵەکانی رابردو، چونکە ئەو گەشتیارانەی پارساڵ بۆ وڵاتانی بیانی گەشتیان دەکرد، ئەمساڵ رو لەهەرێمی کوردستان دەکەن، بۆیە شەپۆلی هاتنی گەشتیاران زیاتر دەبێ".

لە کۆتایی نوسینەکەیدا نادر رۆستی ئاماژەی بەوەشكردووە" دەستەی گشتی گەشتوگوزار بەردەوامە لە هەوڵەکانی  بۆ ئاساییکردنەوەی جوڵەی گەشتیاری. ئەگەر مەترسی کۆرۆنا زیاد نەکات، مەزندە دەکرێ لە دوای جەژن جوڵەی گەشتیاری دەست پێبکاتەوە".



ئه‌م بابه‌ته ‌278 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:11:25/05/2020