کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

کەمێک پێش ئێستا کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند" سبەینێ سێشەممە ئەو بارستە هەوا فێنکەی ڕووی لە هەرێم کردووە کۆتایی دێت و ڕۆژی چوارشەممە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە". 

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی وبوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە" دوای ھاتنی بارستە ھەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکەمان کەوا پلەکانی گەرما بە نزیکەی ١١ تا ١٢ پلە نزم کردەوە بۆ سبەی بەیانی پێشبینی دەکەین نزمترین پلەکانی گەرما لە ھەندێ ناوچەی شاخاوی لە ژێر ١٠ پلەی سیلیزی بێت .و سەنتەری پارێزگاکانیش لە ١٥ پە نزیک دەبێتەو".

 

کەشناسی لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەشڵێت" کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە فێنکەش سبەی کۆتای دێت و ڕۆژی چوارشەممە پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکاتەوە".




PM:10:31:25/05/2020