پەروەردەی سلێمانی لەبارەی نمرەی تێپەڕاندن (عبور) ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرى پەروەردەى رۆژئاواى سلێمانى رایگەیاند" ١٥ نمرە هەیە بۆ هاوکاریکردنى خوێندکاران، کە پێنج لەو نمرانە بڕیارە و ١٠ نمرەکەى دیکە هاوکارییە بۆ خوێندکاران لە پۆلە ناکۆتاکان".

بەکر محەمەد بەڕێوەبەرى پەروەردەى رۆژئاواى سلێمانى ڕایدەگەیەنێت" بۆ خوێندکارانى پۆلە ناکۆتاکان ١٥ نمرە هاوکارى دەکرێن، بۆ  پەڕینەوەیان لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکى دیکە، کە پێنج لەو نمرانە بڕیارە و ١٠ نمرەکەى دیکە هاوکارییە".

وتیشی" هەر خوێندکارێک دوو وانەى کەوتووى هەبێت و نمرەکانى بریتى بێت لە ٤٥ و ٤٠ ئەوا پێنج نمرەى بڕیارەکەى بۆ دەخرێتە سەر ئەو وانەى کە ٤٥  و ١٠ نمرەش دەخرێتە سەر ئەو وانەى کە ٤٠ و بەو شێوەیە دەردەچێت لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکى دیکە ".
 


PM:11:04:25/05/2020