پەرلەمانتارێک مەترسی خۆی لە ئەنجامدانی ساختەکاری لە هەڵبژاردنی ئایندەدا پیشان دەدات

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عیراق مەترسی خۆی لە ئەنجامدانی ساختەکاری لە هەڵبژاردنی ئایندەدا پیشان دەدات. 

 

دکتۆر موسەننا ئەمین، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ڕایگەیاند" دانانی بەرپرسی ئۆفیسەکان و بەشەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەشێوازی حزبی و بەدەر لەپێوەری پیشەیی و بێلایەنی پیلانێکی تری پێشوەختە بوو".

 

ڕاشیگەیاند" بۆ تەزوویری هەڵبژاردنەکان کەهۆکاری گشت نەهامەتیەکانی کوردستان و عێراقەو هەرێم و عێراقیش بەرەو فەوزاو پێکدادان دەبات".




PM:11:45:25/05/2020