وێنە.. خانمە هونەرمەندێکی ناسراو تووشی کۆرۆنا دەبێت

خانمە ئەکتەری ناسراوی میسری و عەرەبی، رەجا ئەلجەداوی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت.


میدیاکانی میسر بڵاویان کردەوە، دۆخی تەندروستی ئەکتەری ناسراو رەجا ئەلجەداوی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیەوە باش نییە.

 
رەجا ئەلجەداوی تەمەنی ٨١ ساڵەو لەسەردەمی مناڵیەوە دەستی بە کاری هونەری کردووەو، لە نەوەی هونەرمەندانی ناسراو فەرید شەوقی و مەحمود مولێجی و عادل ئیمامەو، بەشداری سەدان زنجیرە داراماو فلم و شانۆگەری کردووە.

 


AM:08:53:26/05/2020