کەشناسی: بارستە هەوایەکی فێنک پلەی گەرمای هەرێم ١٢ پلە دادەگرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بارستە هەوایەکی فێنک ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦ی ئایار دێتە سەر ناوچەکانی هەرێم و بەتەوای پلەی گەرما گۆڕانکاری بەسەردا دێت و کەشوهەوا وەک رۆژانی زستانی لێدێت و سارد دەبێت.

 
کەشناسی لەو راگەیاندنەیدا دەڵێت " دوای ھاتنی بارستە ھەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکەمان کەوا پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ سێ شەممە، بە نزیکەی ١١ تا ١٢ پلە نزم کردەوە بۆ سبەی بەیانی پێشبینی دەکەین نزمترین پلەکانی گەرما لە ھەندێ ناوچەی شاخاوی لە ژێر ١٠ پلەی سیلیزی بێت".


دەربارەی پلەی گەرمای سەنتەری شارەکانی هەرێمیش، کەشناسی ئەوە دەخاتەڕوو کە سەنتەری پارێزگاکانیش لە ١٥ پە نزیک دەبێتەوە.


کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە فێنکەش سبەی کۆتای دێت و ڕۆژی چوارشەممە پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکاتەوە .

 


AM:09:23:26/05/2020