قەڵادزێ.. تەرمی گەنجێک دوای تێپەڕبوونی ٦ رۆژ بەکوژراوی دۆزرایەوە



راگەیاندن و پەیوەندیەکانی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین بڵاویکردەوە " ئێوارەی ئەمڕۆ 2 شەممە تەرمی گەنجێک بەناوی ( ڕ . م . ئـ ) لەدایک بووی ساڵی 1993 پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی کارەبا، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە ئاسەواری گولـلـەیەک بەسەر جەستەیەوە هەیە".

 
لەو راگەیاندنەی پۆلسی راپەڕیندا هاتووە" بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەکانیش کوژراوە، دوای توێکاری بۆ لاشەکەی بەڕێکرا بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانی".  هەروەها باس لەوەش کراوە کە پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە بە ماددەی ٤٠٦ کراوەتەوە و بە فەرمانی دادوەریش ٢ کەس لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 
کەسوکاری ( ڕ. م. ئ ) كه‌ باوكی ناسراوه‌ به‌ وه‌ستا محمدامینی كه‌باب چی، شەوی 3 شەممە ١٩ی ئایار لە بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ سکاڵای یاساییان تۆمار کردووە لەسەر ئەوەی کوڕەکەیان پاش ئەوەی نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ ڕۆیشتۆتە دەرەوەو نەگەڕاوەتەوە و دوای تێپەڕ بوونی ٦ ڕۆژ بەسەر سکاڵاکەش دوێنێ تەرمەکەی لە گوندی ( شۆڕان ) دۆزراوەتەوە".

 


AM:10:19:26/05/2020