تەندروستی هەرێم رایگەیاند" دوو تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران".
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێردەستنیشانکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد" تووشبووەکان پیاوێكی تەمەن ٣٨ ساڵ دانیشتووی گوندی (ابو جردة)ی سەر بە ناحیەی گوێڕ کە نیشانەکانی نەخۆشی ھەبووە، تووشبووی دووەم پیاوێکی تەمەن ٢٩ ساڵ دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەیە".